Ruslan Rehimov
06 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2022
كیێڤ – AA
له ئاكامی هێرشه‌كانی سوپای رووسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا، ١٦٧ منداڵ کوژراون و ٢٧٩ی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاریی گشتیی ئۆكراینا رایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانه‌كانی رووسیاوه ٩٢٧ دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده زیانیان پێ گه‌یشتووه و ٨٣یان به‌ته‌واوی داڕووخاون.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاریی گشتیی ئۆكراینا له راگه‌یه‌ندراوێکدا تیشكی خستووەتە سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌پێی زانیارییه به‌رایییه‌كان له یه‌كه‌م رۆژی هێرشه‌كانی رووسیاوه تا ئێستا، ١٦٧ منداڵ کوژران و ٢٧٩ منداڵی دیكه برینداربوون.