Ekip
03 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2022
كیێڤ – AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئۆكراینا رایگه‌یاند، سوپای رووسیا كه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئۆكراینا، نزیكه‌ی ١٨ هه‌زار سه‌ربازی له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئۆكراینا له راگه‌یه‌ندراوێكدا، زیانه‌كانی سوپای رووسیای له ٢٤ی شوبات تاكوو سێی نیسان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نزیكه‌ی ١٨ هه‌زار سه‌ربازی رووسیا كوژراون، ئاماژه به‌وه دراوه ١٤٧ فڕۆكه، ١٣٤ هه‌لێكۆپته‌ر، ٦٤٤ تانك، هه‌زار و ٨٣٠ زرێپۆش، ٣٢٥ تۆپ، ١٠٥ سیسته‌می مووشهكهاوێژ و ٥٤ سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی رووسیا تێك شكێندراون.
هێزه‌كانی رووسیا هه‌روه‌ها هه‌زار و ٢٤٩ ئۆتۆمبێل، حه‌وت كه‌شتی و به‌له‌م، ٧٦ ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی و ٨٩ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان له‌ده‌ستداوه.