Muhammet Nazım Taşcı
04 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2022
ئیسلام‌ئاباد-AA
دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مانی پاكستان، ماوه‌ی ئه‌ركی سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه، عیمران خان به فه‌رمی كۆتاییهات.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له میدیای ناوخۆییدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، كابینه‌ی حكوومه‌ت راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاشكرای كردووه، دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان له پاكستان، چیتر عیمران خان سه‌رۆكوه‌زیران نییه.
له‌پاڵ ئه‌وه‌دا به‌پێی مادده‌ی ٢٢٤ی ده‌ستوور، تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی كاتیی دیاریی ده‌كرێت، بۆ ماوه‌ی ١٥ رۆژ خان ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران به‌ڕێوه‌ده‌بات.
به‌پێی ده‌ستووری پاكستان، له ماوه‌ی ٩٠ رۆژی دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا، تا ئه‌و كاته‌ی كه كه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌درێته‌وه، وڵات له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیران و حكوومه‌تی كاتییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
- دیپلۆماتی ئه‌مریكی
به‌پێی هه‌واڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئاری نیوز، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه عیمران خان له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له پشت پیلانگێڕیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری باشوور و ناوه‌ڕاستی ئاسیا، دۆناڵد لو هه‌یه.
هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه خان رایگه‌یاندووه، دۆناڵد لو هۆشداریی داوه‌ته باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له پاكستان، ئه‌سه‌د ماجید سه‌باره‌ت به ده‌ره‌نجامی شكستی ده‌نگدان بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆكوه‌زیران.
دوێنێ خان له‌باره‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لێی رایگه‌یاندبوو: "هه‌وڵی لادانی من (له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه)، ده‌ستوه‌ردانی ئاشكرای ئه‌مریكایه له كاروباری ناوخۆمان".
- په‌رله‌مان ههڵوهشێنرابوویهوه
سه‌ركۆماری پاكستان، عارف عه‌لوی دوای بانگه‌وازه‌كه‌ی سهرۆكوزیران عیمران خان، په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شاندبوویه‌وه.
ده‌نگدانی متمانه سەندنەوە له سه‌رۆكوه‌زیران، له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، قاسم سووریی-یه‌وه ره‌تكرابوویه‌وه به هۆكاری ئه‌وه‌ی دژی مادده‌ی پێنجی ده‌ستووره.
له مادده‌ی پێنجی ده‌ستووردا هاتووه:
"پابه‌ندیی به ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌ركی هه‌ر هاووڵاتییه‌كه. گوێڕایه‌ڵی بۆ ده‌ستوور و یاساكان، له هه‌ر كوێ بێت، به‌رپرسیارێتیی هه‌موو هاووڵاتییه‌ك و هه‌ركه‌سێكه كه له پاكستانه".