Ali Cura,Ramal Abdullah Mahmood
31 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2019
كیێڤ – AA
به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ كه ٣٩ به‌ربژێر له كێبڕكێدان، ده‌نگدان له ئۆكراینا ده‌ستیپێكرد.
بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، ئۆكراینا به‌سه‌ر ١١٩ ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردندا دابه‌شكراوه و ٢٩ هه‌زار و ٨٨٨ سندوق داندراون و ٢٩ ملیۆن و ٧٦٧ ده‌نگده‌ر به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له كاتژمێر ٠٨:٠٠ه‌وه ده‌ستیپێكردووه ئه‌وه‌ش دووه‌مجاره هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌و وڵاته ئه‌نجام بدرێت دوای سه‌پاندنی سه‌روه‌ری رووسیا به‌سه‌ر ناوچه‌ی كریمیا به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و ده‌ستكردن به جوڵانه‌وه‌ی جواداخوازی له ناوچه‌ی دۆنباس. نزیكه‌ی پێنج ملیۆن ده‌نگده‌ر كه له دۆنباس و كریمیا ده‌ژین ناتوانن ده‌نگ بده‌ن.
ئه‌گه‌ر هیچ یه‌ك له‌و ٣٩ به‌ربژێره نه‌یانتوانی له سه‌رووی له‌سه‌دا ٥٠ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وا دوو له‌و به‌ربژێرانه‌ی زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ستده‌هێنن له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كه له ٢١ی نیسان به‌ڕێوه‌ده‌چێت ده‌كه‌ونه كێبڕكێ.
له‌نێو به‌ربژێراندا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئۆكراینا، پێترۆ پۆرۆشینكۆ و ئه‌كته‌ری كۆمیدی، ڤلادیمیر زهلهنسكی و سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو، یولییا تیمۆشهنكۆ ده‌بیندرێن.
كۆمیسیۆنی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی ئۆكراینا رایگه‌یاندووه كه دوو هه‌زار و ٣٤٤ چاودێری بیانی له ١٧ وڵات و ١٩ رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن.