Ruslan Rehimov
20 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2022
کیێڤ - AA
سوپای رووسیا کە جەنگی بەڕووی ئۆکراینادا کردووەتەوە، ٢٠ هەزار و ٩٠٠ سەرباز، ١٧١ فڕۆکە، ١٥٠ هێلێکۆپتەر و ٨١٥ تانکی لەدەستداوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا لە راگەیەندراوێکدا، زانیاری سەبارەت بە زیانەکانی سوپای رووسیا لە ٢٤ شوبات-٢٠ی نیسان راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوەکە، سوپای رووسیا کە هێرشی کردووەتە سەر ئۆکراینا، ٢٠ هەزار و ٩٠٠ سەربازی کوژراوە، ١٧١ فڕۆکە، ١٥٠ هێلێکۆپتەر و ٨١٥ تانک، دوو هەزار و ٨٧ زرێپۆش، ٣٩١ تۆپهاوێژ، ١٣٦ مووشەکهاوێژ و ٦٧ سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی تێکشکێندراوە.
هەروەها راشيگەیاندووە کە هێزەکانی رووسیا هەزار و ٥٠٤ ئۆتۆمبێلی سەربازیی، هەشت کەشتی و بەلەمی نیمچەخێرا، ٧٦ تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنی و ١٦٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەدەستداوە.
لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە ٢٥ی ئاداری رابردوودا بڵاوی کردەوە کە لە ئۆکراینادا، هەزار و ٣٥١ سەربازیان کوژراون.