Meiramgul Kussainova
10 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2022
کیێڤ - AA
راوێژکاری نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا، میخایل پۆدۆلیاک ئاماژەی بەوە کرد کە رووسیا بە ئەنقەست ناوەندی کیێڤی پایتەختی بۆردومان کردووە و گوتی: ''رووسیا توانای شەڕکردنی نییە لە هێڵی جەنگدا، بەڵکو توانای کوشتنی هاووڵاتییانی مەدەنی هەیە''.
پۆدۆلیاک لە تویتێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاوی کردەوە، باسی لەو هێرشە ئاسمانییانە کرد کە رووسیا ئەمڕۆ کردوویەتە سەر زۆرێک لە شارەکانی ئۆکراینا، بەتایبەتی کیێڤی پایتەخت.
راوێژکاری نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا ئاماژەی بەوە کرد کە رووسیا بە ئەنقەست ناوەندی کیێڤ، دنیپرۆ و زاپۆریژییای بۆردومان کردووە، کە ئەوەیش بەڵگەیەکی دیکەی ''کرملینی تیرۆریستە'' و رایگەیاند: ''رووسیا توانای شەڕکردنی نییە لە هێڵی جەنگدا، بەڵکو تەنیا توانای کوشتنی هاووڵاتییانی مەدەنی هەیە''.
میخایل پۆدۆلیاک هەروەها باسی لەوە کرد کە لەئێستادا، ئۆکراینا لە بری قسەکردن پێویستی بە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی و مووشەکی دوورهاوێژ هەیە.