Nazir Aliyev Tayfur
14 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2022
کیێڤ - AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا بڵاویکردەوە، سوپای رووسیا لەو جەنگەدا كه لە ٢٤ی شوباتەوە تا ئەمڕۆ درێژەی هەیە، ٣٢ هەزار و ٥٠٠ سەربازی لێ کوژراوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا لە راگەیهندراوێکی بڵاو كردووهتهوه و تێیدا زانیاری سەبارەت بە زیانەکانی سوپای رووسیا لە جەنگی ئهو وڵاته بۆ سهر ئۆكراینا، لە نێوان ٢٤ شوبات-١٤ی حوزەیران، بڵاوکردەوە.
لەو راگەیهندراوەدا باس لەوە کراوە، لە خاکی ئۆکراینادا ٣٢ هەزار و ٥٠٠ سەربازی رووسیا کوژراون و ٢٣٣ فڕۆکە، ١٧٩ هێلێکۆپتەر، هەزار و ٤٣٤ تانک، سێ هەزار و ٥٠٣ زرێپۆش، ٧٢١ تۆپهاوێژ، ٢٢٩ مووشەکهاوێژ و ٩٧ سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای رووسیا تێکشکێنراون.
هەروەها باس لەوە کراوە کە هێزەکانی رووسیا دوو هەزار و ٤٧٣ ئۆتۆمبێلی سەربازیی و ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سووتەمەنی، ٥٨ ئۆتۆمبێلی تایبەت و ١٣ کەشتی و بەلەمی نیمچەخێرا و ٥٨٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا ٢٥ی ئاداری رابردوو بڵاویکردەوە، هەزار و ٣٥١ سەربازیان لە ئۆکراینا کوژراون.