Ömer Tuğrul Çam
14 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2022
برۆکسڵ - AA
یەکێتیی ئەورووپا ١١٠ هەزار دۆز ڤاکسینی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون دەکڕێت و دهینێرێت بۆ وڵاتانی ئەندامی یهكێتییهكه.
ئەندامی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری تەندروستی، ستیڵا کیریاکیدەس بهر له کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیرانی تەندروستی وڵاتانی ئەندامی یەکێتییەکە، لهوبارهیهوه لێدوانی دا.
ستیڵا کیریاکیدەس وێڕای ئاماژەدان بەوەی ئەمڕۆ واژوو لەسەر گرێبەستی کڕینی ١١٠ هەزار دۆز ڤاکسینی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون دەکەن، ئاشكراشیكرد یەکەم قۆناغی رادەستکردنی ڤاکسینەکان بە وڵاتانی ئەندامی یهكێتیی ئهورووپا لە کۆتایی حوزەیراندا دەست پێدەکات.
کیریاکیدەس ئاماژەی بەوەش دا، تا ئێستا نزیکەی ٩٠٠ حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون لە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا تۆمارکراون و لەسەر ئاستی جیهانیش ژمارهی حاڵەتەکان نزیک بوونەتەوە لە هەزار و ٤٠٠ حاڵهت.
ئهو ئەندامهی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری تەندروستی، تیشکی خستە سەر ئەوەش کە وەزیرانی تەندروستی وڵاتانی ئەندامی یهكێتییهكه لە کۆبوونەوەکەدا ههروهها تاوتوێی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەکەن.