Serdar Bıtmez
23 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2022
دۆحە - AA
سەرکۆماری ئێران، ئیبراھیم رەئیسی، داوای کرد گازی سرووشتی بۆ باشترکردنی پرۆسەی ئابووریی دژوار کە بەھۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە جیھان دووچاری بووەتەوە، بەکاربھێندرێت.
ئیبراهیم رەئیسی، لە میانی بەشداریکردنی لە شەشەمین دیداری وڵاتانی ھەناردەکاری گاز (GECF) لە دۆحە پایتەختی قەتەر، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری ئێران گوتی: "گازی سرووشتی داھاتووی وزەی جیھان دیاری دەکات"
ئیبراهیم رەئیسی، ئاماژەی بەوە کرد کە دیدارەکە پلاتفۆرمێکی گرنگە بۆ پێشخستنی پیشەسازیی گاز لە وڵاتانی ئەندام و ھیوای خواست ئەو کۆبوونەوەیە بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی کە خواستیانە و بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی گازی سرووشتی سوودبەخش بێت.
سەرکۆماری ئێران، ئەوەشی خستەڕوو کە بیروبۆچوون و تێڕوانینی جیاواز لە دیدارەکەدا ھەیە بەڵام ھەماھەنگییەکی باش بەرەو ئایندە لە نێوان وڵاتانی بەشداربوو ھەیە و گوتی: "ئامانجی دیدارەکە پاڵپشتیکردنی مافی ئەو وڵاتانەیە بۆ گەڕان بەدوای گاز و بەھێزکردنی رۆلیان لە دابینکردنی پێداویستییەکانی گاز و دەستەبەرکردنی ئاسایش لە بواری داواکاریی جیھانی لەسەر گازی سرووشتی".