به‌یروت
حزبوڵای لوبنانی له راگه‌یه‌نراوێكدا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر شاری غه‌ززه‌ی فه‌له‌ستینی كرد و ئه‌م بۆردومانانهشی به به‌رده‌وامی قۆناغه‌كانی داگیرگردنی فه‌ڵه‌ستین له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له‌قه‌له‌م دا.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا پاڵپشتی حزبوڵا بۆ راپه‌رینی خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین دووپات كرایه‌وه و حزبوڵا داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد كه دژی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی فه‌ڵه‌ستین هه‌ڵوێست وه‌رگرن.
ماوه‌یه‌كه به‌هۆی رفاندنی سێ گه‌نجی ئیسرائیلی له‌ناو خاكی فه‌له‌ستین و دواتر كوشتن‌یان و هه‌روه‌ها رفاندنی گه‌نجێكی فه‌له‌ستینی له‌لایه‌ن كه‌سانی نادیار و كوشتنی، ئاڵۆزی له‌نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه موشه‌كبارانی ناوخاكی ئیسرائیل ده‌كا و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئیسرائیل به‌رێگه‌ی فرۆكه جه‌نگییه‌كانیه‌وه شاری غه‌ززه بۆردومان ده‌كا.