Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Mohammed Baqi Hussein
31 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2019
ئیدلب - AA
نشینگه سڤیله‌كان و به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له شاری ئیدلب باكووری رۆژئاوای سووریا له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه كرانه ئامانج.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان وه‌ریگرتووه، نشینگه سڤیله‌كانی نزیك "ناوچه‌ی داماڵراو له گرژی"یه‌كانی ئیدلب و به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، بوونه‌ته ئامانجی هێرشی ئاسمانی و تۆپخانه‌كان.
خانه‌ی چاودێریی فڕۆكه‌ی ئۆپۆزسیۆن له پێگه‌ی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه رایگه‌یاندووە، هێرشه ئاسمانییه‌كان له لایه‌ن فڕۆكه رووسییهكانهوه كه له بنكه‌ی سه‌ربازیی حمێمیم-ه‌وه فڕیون ئه‌نجامدراوه.