Şerife Çetin
08 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2018
بڕۆكسل - AA
له میانی مانۆڕی سه‌ربازیی ناتۆدا كه له ئیستۆنیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی ئیسپانیا به‌هه‌ڵه مووشه‌كێكی تەقاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیستۆنیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه نیوەڕۆی دوێنێ، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی ئیسپانی لە جۆری AMRAAM كه له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی گه‌ڕانی ئاسمانیی ناتۆ له دەریای باڵتی ئه‌ركی پێسپێردرابوو له باشووری ئیستۆنیا به هه‌ڵه مووشه‌كێكی تەقاندووە.
ئاماژه به‌وه كرا كه مووشه‌كه‌كه نزیكه‌ی 10 كیلۆگرام تهقەمەنی لەنێودابووە و له ئیستادا هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیستۆنیا به‌دوای پارچەکانی مووشه‌كه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیستۆنیا، جوری راتاس له په‌یامێكیدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییەکان بڵاویكرده‌وه، نیگه‌رانی خۆی نیشاندا به رووداوه‌كه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رووداوه‌كه بریندار یان كوژراوی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسپانیا رایگه‌یاند كه ده‌ستی به دواداچوون كردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری رووداوه‌كه.
له‌و مانۆڕه‌دا، دوو فڕۆكه‌ی ئیسپانی و دوو فڕۆكه‌ی فه‌ڕه‌نسی به‌شداریان كردووه.