Mehmet Nuri Uçar,Hemın Othman Mohammed
23 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2018
كه‌رتی غه‌ززه - AA
فرۆكهیەکی جه‌نگیی سوپای ئیسرائیل باكووری كه‌رتی غه‌ززه‌ی بۆردومان کرد.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له گه‌واهیده‌رانه‌وه وه‌رگیراوه، فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی ئیسرائیل له ناوچه‌ی سنووری ئه‌بو سافیه باكووری كه‌رتی غه‌ززه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بۆردومانكردووه كه گه‌نجانی لێبووه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كۆلاره و باڵۆنی ئاگرینیان پێبووه.
هێشتا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌رتی غه‌ززه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه له‌باره‌ی كوژراو یان برینداربوون به هۆی ئه‌و هێرشه‌وه.
سوپای ئیسرائیل له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگییان له كه‌رتی غه‌ززه ئه‌و گه‌نجانه‌ی بۆردومان كردووه كه "كۆلاره و باڵۆنی ئاگرینیان" پێبووه.