Hemn Baban
17 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2019
غه‌ززه - AA
به‌پێی گوته‌بێژ به‌ناوی سوپای ئیسرائیله‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌به‌رامبه‌ر هێرشێكی مووشه‌كی له كه‌رتی غه‌ززه‌وه بۆسەر ئیسرائیل ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجامداوه.
گوته‌بێژ به‌ناوی سوپای ئیسرائیل، ئه‌ڤیخای ئه‌درعی له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی دوو پێگه‌ی ژێر زه‌مینی سه‌ربه رێكخراوی حه‌ماس-یان له باكوور و ناوه‌ڕاستی كه‌رتی غه‌ززه بۆردومان كردووه له به‌رامبه‌ر ئه‌و مووشه‌كه‌ی کە دوینی له كه‌رتی غه‌ززه‌وه ئاراستەی ئیسرائیل كرابوو.
له كه‌رتی غه‌ززه‌ش په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، بۆردومانه‌كه دوو پێگه‌ی كردووه‌ته ئامانج، یه‌كێكیان له گه‌ڕه‌كی تفاح رۆژهه‌ڵاتی غه‌ززه و ئه‌وی دیكه‌یان زه‌وییه‌كه‌ی به‌تاڵ بووه كه ده‌كه‌وێته گوندی وادی سەلقا رۆژهه‌ڵاتی شاری دێر به‌لح ناوه‌ڕاستی كه‌رتی غه‌ززه.
په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، ته‌نها زیانی ماددیان به‌دواوه بووه.
ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل له كاتێكدایه سوپای ئه‌و وڵاته دوێنێ هه‌ینی رایگه‌یاند کە سیسته‌می به‌رگریی ناسراو به "گومەزی ئاسنین"، رێگریی له مووشه‌كێک كردووه كه له كه‌رتی غه‌ززه‌وه هاوێشترابوو.