Sangar Hamad Azeez
25 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2016
هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ئەنقەرە ئەمیرە ئۆرۆن لەبارەی ئۆپەراسیۆنی 'قەڵغانی فوڕات' کە لەلایەن هێزی تایبەتیی سوپای تورکیاوە بە پاڵپشتی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان دەستیپێکردووە، رایگەیاند: ''تورکیا رێگە نادات داعش لە سنوورەکانی نزیکبێتەوە، ئێمە هاوڕاین لەگەڵ ئەنقەرەدا و پشتیوانییشی دەکەین".
هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ئەنقەرە ئەمیرە ئۆرۆن لەبارەی ئۆپەراسیۆنی 'قەڵغانی فورات' کە لەلایەن هێزی تایبەتیی سوپای تورکیاوە بە پاڵپشتی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان دەستیپێکردووە، رایگەیاند: "تورکیا رێگە نادات داعش لە سنوورەکانی نزیکبێتەوە، ئێمە هاوڕاین لەگەڵ ئەنقەرەدا و پشتیوانییشی دەکەین".
ئەمیرە ئۆرۆن کە بەکارەکانی باڵیۆز لە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ئەنقەرە هەڵدەستێت، سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی 'قەڵغانی فورات' کە بە مەبەستی پاککردنەوەی سنوورەکانی تورکیا دەستیپێکراوە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: "داعش هەڕەشە بوو بۆ سەر سنووری تورکیا، دەبینین کە بە چ شێوەیەک ئەو هەڕەشانە کاریگەرییان لەسەر ژیانی هاووڵاتیانی تورکیا دروستکردووە، تورکیا رێگە نادات داعش لە سنوورەکانی نزیکبێتەوە، ئێمە هاوڕاین لەگەڵ ئەنقەرەدا و پشتیوانییشی دەکەین".