جيهان

ئیلۆن ماسک: "ھێرشێکی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس"

ئیلۆن ماسک: "ئەو کێشەیەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دروست بوو، بۆ ھێرشێکی ئەلیکترۆنی دەگەڕێتەوە".

Ayşe İrem Tiryaki, Zahir Sofuoğlu  | 11.03.2025 - نوێکردنەوە : 12.03.2025
ئیلۆن ماسک: "ھێرشێکی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس"

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ئیلۆن ماسک ڕایگەیاند، ئەو کێشەیەی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دروست بوو، بۆ ھێرشێکی ئەلیکترۆنی دەگەڕێتەوە، کە سەرچاوەکەی لە ئۆکراینا بووە.

ئیلۆن ماسک لە دیمانەیەکدا لەگەڵ تۆڕی "FOX"ی ئەمریکی باسی لەو کێشەیە کرد کە دوێنێ دووشەممە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕووبەڕووی بووەوە و گوتی: "دوێنێ لە ناوچەیەکی ئۆکرایناوە، ھێرشێکی ئەلیکترۆنی بە ئامانجی لەکارخستنی سیستەمی ئێکس ئەنجامدراوە".

ئاماژەی بەوەشداوە کە کێشەکە چارەسەر کراوە و لەئێستادا، ھیچ کێشەیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس-دا، نییە.

دوێنێ دووشەممە، ئیلۆن ماسک ڕایگەیاندبووە کە ھێرشێکی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın