Hakan Çopur
22 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2026
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ وێڕی ئاماژەدان بە بەردەوامی بژاردەی سەربازیی دژ بە ئێران، ڕایگەیاند، "ئێرانییەکان دەیانەوێ ڕێک بکەون، بەڵام ئامادەیی ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی باش نین".
ترەمپ لە میانی سەردانێکیدا بۆ بنکەیەکی هێزەکانی ئاسمانی وڵاتەکەی لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور، وەڵامی پەیامنێرانی دایەوە.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە سەپاندنی گەمارۆکانی ئابووری بەسەر ئێران کرد و گوتی ئەوە زۆر گرنگە و باسی لەوەش کرد کە تا ئێستاش بژاردەی سەربازیی دژ بە ئێران لەسەر مێزە.
کاتێک پرسیار لە ترەمپ کرا کە ئایا گەمارۆکانی ئابووری بەو واتایە دەێت کە بژاردەی سەربازیی دژ بە ئێران سنووردار کراوە، گوتی: "نە، بە هیچ شێوەیەک وا نییە. ئەوە تەنیا بەو واتایە دێت کە ئێمە چاوەدێری ئەوە دەکەین بزانین چی ڕوودەدات".
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕاشیگەیاند کە وڵاتەکەی کۆنتڕۆڵی تەواوی بەسەر گەرووی هورمزدا هەیە و گوتیشی: "ئێرانییەکان دەیانەوێ ڕێک بکەون، بەڵام ئامادەی ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی باش نین".