باكووری مالوكو
بەهۆی خراپی كەش و هەوا لە خۆرئاوای ئیندۆنیزیا كەشتییەك ژێر ئاو كەوت، بەو هۆیەشەوە 14 كەس گیانیان لەدەستدا.
حەسەن ئەحمەد، سەرۆكی لقی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئافات لە لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگەیاند: "كەشتییەك كە 35 سەرنشینی هەڵگرتبوو لە گوندی ئۆریفۆلای فالابیساهایاوە بەرەو دوورگەكانی سولا دەچوو لە باكووری مالوكا بەهۆی شەپۆلە بەهێزەكانەوە ژێر ئاو كەوت."
لەو رووداوەدا تەنیا 9 كەس رزگاركران، 14یان گیانییان لەدەستدا و 12ی دیكەشیان بێ سەروشوێن بوون.