نیویۆرك
بیست و نۆیه‌مین رێپێوانی رۆژی مسوڵمان لە شاری نیویۆركی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریكا بە ئه‌نجامدانی نوێژی نیوەڕۆ لە ناوەڕاستی شەقامی مه‌دیسۆن دەستیپێكرد و بە خوێندنی نزا و دروشم بەڕێوەچوو.
چالاكییەكە كە لەلایەن مسوڵمانانی ئەمریكاوه رێكخرا، بە داخستنی شەقامی مەدیسۆنی شاری نیویۆرك و ئه‌نجامدانی نوێژی نیوەڕۆ دەستیپێكرد.
مسوڵمانه به‌شداربووه‌كانی رێپێوانه‌كه ھەریەكهیان ئاڵای وڵاتەكەیان به‌رزكردبۆوه و ھێزە ئاسایشپارێزەكانیش رێ و شوێنی ئه‌منیا بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌ران گرته‌به‌ر.
لە چالاكییەكەدا گروپێكی میسری شانۆیەكیان له دژی سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباما، سەرۆكی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاھۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جۆن كیری و سەركۆماری میسر عەبدولفەتاح سیسی پێشكه‌شكرد و دواتر به به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی رابیعه و گوتنه‌وه‌ی دروشم چالاكییه‌كه به‌رده‌وامبوو.
گروپێكی جولەكە لەگەڵ مسوڵمانان بەشدارییان لە چالاكییەكەدا كرد و پشتگری خۆیان بۆ فه‌له‌ستین ده‌ربڕی.