Mahmut Atanur
07 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2020
جاكارتا - AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٦،١ پله له ویلایه‌تی جاڤا-ی ناوه‌ڕاست رۆژهەڵاتی ئیندۆنێزیا رووی دا.
دامه‌زراوه‌ی كه‌شناسی و جیۆفیزیایی ئیندۆنێزیا بڵاوی كرده‌وه، چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه كه‌ناراوه‌كانی باكووری شارۆچكه‌ی جیپارا بووه كه ٥٣ كیلۆمه‌تر له شارۆچكهكەوه دووره و له قوڵایی ٥٧٨ كیلۆمه‌تر روویداوه.
دامه‌زراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بوومه‌له‌رزه‌كه له ناوچه‌كانی دینپاسار، كیبومین، سیلاكاپ، بۆیۆلالی، جیانیار و پیكالۆنگان هه‌ستی پێ كراوه.
به‌پێی زانیارییە به‌راییه‌كان بوومه‌له‌رزه‌كه زیانی گیانیی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، دوای بوومهلهرزهكەیش هۆشداری تسونامی نه‌دراوه.