Muhammet Ali Kemal
15 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2017
چاناکالە- AA
لە پارێزگای چاناکالەی رۆژئاوای تورکیا دوای ئەوەی لە کاتژمێر 01:38 بوومەلەرزەیەک رووی دا، بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی 4،3 پلە پارێزگاکەی هەژاند.
سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەساتە سرووشتییەکان و دۆخە لەناکاوەکان (ئافاد) سەربە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند بوومەلەرزەکەی ئەم بەیانییە کاتژمێر 07:03 لە شارۆچکەی ئایڤاجک روویداوە و گوڕەکەی 4،3 پلە بووە بەپێوەری رێختەر.
هاوکات لەنێوان هەردوو بوومەلەرزەکەدا 26 زەمینلەرزەی دیکە لەنێوان گوڕەکانی 1،0 و 2،8دا شارۆچکەکەیان هەژاندووە.