Mahmut Atanur
28 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2021
جاکارتا - AA
لە شاری ماکاسار-ی پایتەختی ویلایەتی باشووری سولاویسی لە ئیندۆنێزیا، بۆمبێک لە ناو کڵێسایەکدا تەقییەوە.
لەو بارەیەوە، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئاسایشی ویلایەتەکە لەگەڵ خەڵک، ئی زولپان، لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد کە بە پێی لێکۆڵینەوەکان تەقینەوەکە خۆکوژیی بووە.
لە کاتێکدا لێپرسراوانی ناوچەکە بە فەرمی ئەوەیان بڵاونەکردووەتەوە کە تەقینەوەکە کوژراو یان برینداری لێکەوتووەتەوە یان نا، لەو دیمەنانەی لە میدیای ناوخۆی ئەو وڵاتەدا بڵاوبووەتەوە زیانی ماددی بەدیدەکرێت لەبەردەم کڵێسا و پارکی وەستانی ئۆتۆمبێلدا.