Zana Natık Kerem
17 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2019
جاکرتا ــ AA
ئەوە راگەیەندرا کە بە ھۆی ئەو لافاوەی کە ناوچەکانی ھەرێمی پاپوا رۆژهەڵاتی ئیندۆنێزیای گرتەوە، ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
گوتەبێژی ئاژانسی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتە سروشتییەکانی ئیندۆنێزیا، سوتۆپۆ پورۆ نوگرۆھۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە دوای ئەوەی باران بارینێکی بەخوڕ ناوچەکانی ھەرێمی پاپوای گرتەوە، لافاو لە ناوچەکە دروستبوو.
سوتۆپۆ پورۆ نوگرۆھۆ ئاماژەی بەوەشدا کە لە ئەنجامی لافاوەکەدا، ٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٩ی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ناوبراو باسی لەوەشکرد کە بە ھۆی ئەوەی تیمەکانی فریاکەوتن و رزگارکردن نەگەیشتوونەتە ژمارەیەک لەو ناوچانەی کە لافاو تیایاندا دروستبووە، ئەگەری ھەیە ژمارەی قوربانییەکان بەرزببێتەوە.