Muhammet Kurşun,Ramal Abdullah Mahmood,Mohammed Baqi Hussein
01 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2019
تاران – AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هرام قاسمی به پێویستی زانی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا تا بكرێت له كه‌مترین ماوه‌دا كار به په‌یماننامه‌كان بكه‌ن.
به‌هرامی له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی میكانیزمی هاوبه‌شی "Instex" ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا بۆ ئه‌نجامدانی كاروباری بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران داوای كرد یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به خێرایی هه‌نگاو بنێت.
به‌هرامی پێشوازی كرد له دانانی ئه‌و میكانیزمه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و داوایشی كرد وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا تا بكرێت له كه‌مترین ماوه‌دا كار به په‌یماننامه‌كان بكه‌ن. گوتیشی: "ئه‌و میكانیزمه یه‌كه‌مین هه‌نگاوی ئه‌و په‌یمانانه كه له ئایاری ٢٠١٨ پێمان درابوون. دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی وێڕای بڕیاره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ پاراستنی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و به‌رگرتن له زیانگه‌یاندن و هه‌نگاوه سنوورداره‌كان بۆ دڵنیاییدان له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران تاكو ئێستا هه‌نگاوێكی كرده‌ییمان نه‌بینیووه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران".
قاسمی رایگه‌یاند كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا زۆر درهنگكهوتووه و پێویسته ئه‌و سێ وڵاته و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دڵنیایی بده‌ن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م میكانیزمه سزاكانی ئه‌مریكا قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه.
قاسمی هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه كه ئێران ئاماده‌یه بۆ رێزگرتن له به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و وڵاتانی ئه‌ندام و گوتی،"یه‌كێتیی ئه‌وروپا زۆر دره‌نگ و بهكهمو كورتییهوه ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی ئایاری 2018ی كردووه. پێویسته یه‌كێتیی ئه‌ورووپا په‌له بكات له جێبه‌جێكردنی ئه‌م میكانیزمه و به‌ڵێنه‌كانی دیكه‌ی تا گه‌لی ئێران سوودمه‌ندبێت له سووده ئابوورییه‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی".