reva
01 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له سه‌ری ساڵه‌وه تا 27 كانوونی دووهه‌م له هیندستان به‌هۆی ئه‌نفلۆنزای به‌رازه‌وه 169 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی ناوه‌ندی نیشتمانیی كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌و وڵاته، له سه‌ری ساڵه‌وه 4 هه‌زار و 571 كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و له‌وانه 169یان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
زۆرترین رێژه‌ی مردنیش به‌هۆی په‌تاكه‌وه، له ویلایه‌تی راجستان بووه‌و ته‌نیا له‌و ویلایه‌ته له‌م ساڵدا 75 كه‌س به‌هۆی ئه‌نفلۆنزای به‌رازه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه‌و هه‌زار و856 حاڵه‌تیش تۆمار كراوه.