Salih Bilici
20 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2018
سەراییڤۆ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند بۆسنە و هەرسک سەلماندوویەتی کە وڵاتێکی دیموکراتییە لە قۆناغێکدا کە وڵاتانی ئەورووپا شکستیان هێنا لە تاقیکردنەوەی دیموکراتیدا.
لەمیانی بەشداریکردنی لە شەشەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی یەکێتی دیموکراتی تورکەکانی ئەورووپا(رێکخراوێکی ئەهلییە) لە سەراییڤۆ پایتەختی بۆسنە و هەرسک گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە لە رابردوودا گەلی بۆسنی برایەتی بۆ گەلی تورک سەلماندووە و پەیوەندییە برایانە و دۆستانەکانمان لەنێوان هەردوو گەلی تورک و بۆسنە بەردەوام دەبێت.
ئەردۆغان باسی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا کرد کە بڕیارە رۆژی ٢٤ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو هەڵبژاردنە تەنها هەڵبژاردنی سەرکۆمار و پەرلەمانتار نییە بەڵکو داهاتووی وڵات بۆ سەدەی داهاتوو دیاری دەکرێت.
ئەردۆغان هانی ئەو هاووڵاتییە تورک و رێکخراوە تورکییەکانی دەرەوەی وڵاتی دا کە زمانی دایک فێری منداڵەکانیان بکەن.
سەرکۆماری تورکیا ئاشکرای کرد کە ئەنقەرە پاڵپشتی لە پرۆژەکانی فێرکردنی پێویست دەدات و هانی بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری تورک دەدات لە رێگەی قوتابخانەکەوە لە پشووەکانی کۆتایی هەفتەدا.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد کە کاردەکەن بۆ دووبارە پێکهاتەی وێستگەی "TRT Türk" سەر بە تۆڕی تەلەڤیزیۆنی تورکیا بەئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر بۆ ئەو هاووڵاتییە تورکانە کە لە دەرەوەی وڵات ژیان بەسەردەبەن.
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند کە سەرۆکایەتی کۆماری پرۆژە پێشنیارێک ئاراستەی پەرلەمانی تورکیا دەکات بۆ دروستکردنی لیژنەیەک بەناوی "لیژنەی تورکە کۆچبەرەکان"، و هاوکات بەڵێنی ئەوەی دا کە لەدوای هەڵبژاردنەکان هەنگاوی پێویست بنێن بۆ ئەوەی هاووڵاتییە تورکە خانەنشینەکانی دەرەوەی وڵات بتوانن بەشێوەی پارت تاییم لەنێو تورکیادا کاربکەن.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ یەکشەممە بەسەردانێک کە دوو رۆژ دەخایەنێت، گەیشتە سەراییڤۆ پایتەختی بۆسنە و هەرسک.
هەریەک لە ئەمینە ئەردۆغانی هاوسەری و جیگری سەرۆکوەزیران، هاکان چاوشیۆغڵو و وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری ئابووری، نیهاد زەیبەکچی و وەزیری وەرزش و لاوان، عوسمان ئاشکن باک و وەزیری کولتوور و گەشتوگوزار، نومان کورتوڵموش و وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و دەریاوانی، ئەحمەد ئارسڵان و سەرۆکی کاروباری ئایینی، عەلی ئەرباش یاوەری ئەردۆغان دەکەن لە سەردانەیەکدا بۆ بۆسنە و هەرسک.