Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
29 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی به‌ره‌و ئه‌رجه‌نتین به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G-20 كه له بۆینس ئایریس پایتەختی ئه‌رجه‌نتین به‌ڕێوه‌ده‌چێت له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا.
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین تاتوێی ره‌وشی ئیدلب-یان كردووه و گوتی: "هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زیری به‌رگریمان و سه‌رۆكی میت له مۆسكۆ بوون و له‌وێ له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌باره‌ی پرسه‌كانی ئه‌وێوه به تێروته‌سه‌لی دوان كه ده‌كرێت چی بكرێت له‌وێ. له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه دواین. به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م بابه‌ته منبج-ه و خوا یاربێت له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تره‌مپ له ئه‌رجه‌نتین كۆده‌بینه‌وه و به‌وردی له‌باره‌یه‌وه ده‌دوێن. له رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌وه نه‌بوو بچینه ناو ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م بابه‌ته".