Sangar Hamad Azeez,Medina Ensar
02 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2016
واشنتۆن
لە میانەی گوتارێکیدا لە مەڕاسیمی کردنەوەی ناوەندی مەدەنیەت و کلتوری تورک - ئەمەریکی، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "هەمووکات گوتوومە، تیرۆريست دین ، میللەت، نەتەوە و رەسەنی نییە. کەسێک کە تاوان دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام بدات شایەنی نازناوی تیرۆرستە. ئەو ئازارەی کە تیرۆرستان بە گەلی ئەمریکایان چەشت لە ١١ی سێپتەمبەر نابێت باجەکەی موسوڵمانان بیدەنەوە و لەسەر موسوڵمانان هەژمار بکرێت".
ئەردۆغان درێژەی بە گوتەکانیدا و گوتی: " نزیکەی ٣٥ ساڵە بەرەنگاری تیرۆر دەبینەوە، ژمارەی قوربانیانمان بەرامبەر بە تیرۆر گەشتە ٤٠ هەزار، سەرەڕای ئەوە ئەو تیرۆرستانەی کە لە وڵاتەکەمان رادەکەن بۆ وڵاتانی رۆژئاوا، کاتێک داوا دەکەین رادەستمان بکەنەوە ، رادەستمان ناکەنەوە".
ھەروەھا گوتیشی:"بکەری تەقینەوەکەی بڕۆسکل کەسێک بوو کە ئێمە هەواڵمان پێدابوون. بە بەلجیکامان راگەیاند بەر لە رووداوەکە، کەچی لە دۆسیەی رووداوەکە حکوومەتی بەلجیکا ئاماژەی بە هیچ نەکردووە و نوسیویەتی تەقینەوەبوو، باشە کێ دروستە ؟".