Sangar Hamad Azeez
03 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2016
لە پێکدادانێکدا لەگەڵ هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا فەرماندەیەکی حزبوڵای لوبنان بەناوی ئیسماعیل نایف حەلاوی لە باکووری سووریا کوژرا.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فارسی ئێرانی و ماڵپەڕێکی نزیک لە حزبوڵای لوبنان، لە پێکدادانێکدا لەگەڵ هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ١٠ چەکداری حزبوڵا کوژراون کە لە نێوانیاندا فەرماندەیەکی ئەو رێکخراوە بە ناوی ئیسماعیل نایف حەلاوی بەدیدەکرێت.
حزبوڵای لوبنان ناوی کوژراوانی پێکدادانەکانی سووریا بڵاو ناکاتەوە تا ئەوکاتەی تەرمی کوژراوەکان دەگاتەوە لوبنان بەم هۆیەوەش ئەم رێکخراوە هیچ روونکردنەوەیەکی لەسەر بابەتەکە نەداوە.
جێگای ئاماژەیە لە دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی سووریا لە ٢٠١١، حزبوڵا بە ئامانجی یارمەتیدانی رژێمەکەی ئەسەد هاتە نێو سووریاو لەپاڵ سوپای ئەم وڵاتە رووبەڕووی ئۆپۆزسیۆن بوویەوە.