Zana Natık Kerem
06 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2017
ئەفغانستان ــ AA
سوپای ئەفغانستان رایگەیاند كە لەمیانی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا كە بۆ ماوەی ٢١ رۆژ بۆسەر ویلایەتی نانگەرهار رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ئەنجام دراوە، ٢٠٠ چەكداری داعش كوژراون و ٦٠ی دیكەش بریندار بوون و ٢٠ گوندیش پاككراوەنەتەوە.
بەرپرسانی سەربازی ئەفغانستان لە فەیلەقی (سیلاب ٢٠١) لە بەیاننامەیەكدا، ئاماژەیان بەوە داوە كە هێزەكانی سوپا و پۆلیس بەپشتیوانی هێزەكانی ئیساف (ISAF)ی بەشداریان لەو ئۆپەراسیۆنەدا كرد كە لەژێر ناوی شاهین ٢٠ بۆسەر هەرێمەكانی كووت و دەبالا سەربە ویلایەتی نانگەرهار ئەنجام درا.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، ٢٦ هاووڵاتی مەدەنی رزگاركران كە داعش وەك بارمەتە دەستبەسەریانی كردبوو.
بەپێی بەیاننامەكە، ئۆپەراسیۆنەكە كە ئەمڕۆ دووشەممە كۆتایی هاتووە، هێزەكانی ئەمنی ئەفغانستان بەپشتیوانی هێزەكانی ئیساف (ISAF)، ٢٠ گوند پاككراونەتەوە و هەروەها ٢٠٠ چەكداری داعش كوژراون و ٦٠ی دیكەش بریندار بوون و ١٥ی دیكەش دەستگیركراون.
ماوەی ساڵێكە، هێزەكانی ئەفغانستان ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی داعش لە ویلایەتی نانگەرهار رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدەن.