Muhammed Bilal Kenasari,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
22 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2017
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە پێویستی زانی وڵاتەکەی خەبات بکات لە پێناو رێگرییکردن لە دەرەنجامە ''پێشبینی نەکراو و قبووڵنەکراوەکان''ی کشانەوەی خێرای هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە ئەفغانستان.
دۆناڵد ترەمپ لە میانی گوتارێکدا لە بنکەی سەربازیی فۆرت مایەر لە ڤیرجینیا، ستراتیجییەتی نوێی جەنگیی وڵاتەکەی سەبارەت بە ئەفغانستان ئاشکرا کرد.
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند ''گەیشتوومەتە ئەو ئەنجامەی هەڕەشە ئەمنییەکان کە لە ئەفغانستان و ناوچەکە بە شێوەیەکی فراوان بەرەوڕووی دەبینەوە، زۆر گەورەن''.
گوتیشی: ''سەبارەت بە ژمارەی یەکە سەربازییەکانمان و چالاکییە سەربازییەکانی داهاتوومان قسە ناکەین'' و باسی لەوەکرد خشتە زەمەنییە هەڕەمەکییەکان نا بەڵکو هەلومەرجی مەیدانیی کاریگەریی دەبێت لە ئاراستەکردنی ستراتیجییەکەیان.
سەرۆکی ئەمریکا بە پێویستی زانی وڵاتەکەی خەبات بکات لە پێناو رێگرییکردن لە دەرەنجامە ''پێشبینی نەکراو و قبووڵنەکراوەکان''ی کشانەوەی خێرای هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە ئەفغانستان.
دۆناڵد ترەمپ گوتیشی: ''ئەفغانستانییەکان ئاسایشی خۆیان بنیات دەنێن، داهاتوویان دیاریی دەکەن و هیوای سەرکەوتنان بۆ دەخوازین''.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌رچوونی خێرا له ئه‌فغانستان مایه‌ی په‌سه‌ندكردن نییه و، بۆشایی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته‌دا دروست ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه ئه‌مریكا پێویستی به رێگایه‌كه بۆ سه‌ركه‌وتن.
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه گه‌لی ئه‌مریكا ماندووی جه‌نگی ناسهركهوتنه و، نائومێدی به‌ش كردووه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه هه‌ركاتێک به‌شێك له ئه‌مریكا زیانی به‌ركه‌وت ته‌واوی گه‌له‌كه‌ی زیانیان به‌رده‌كه‌وێت و، گوتی: "ئه‌وه‌یش راستگۆیی بۆ نیشتمان و بۆ یه‌كتری ده‌وێت و، خۆشه‌ویستی ئه‌مریكا، خۆشه‌ویستی ته‌واوی گه‌ل پێویسته".
دۆناڵد تره‌مپ باسی له گرنگی یه‌كگرتووی ئه‌مریكا كرد بۆ به‌رگریكردن به‌رامبه‌ر دوژمنانی له ده‌ره‌وه و، جه‌ختی له‌سه‌ر پێداگرییه‌كانی كرده‌وه بۆ پاراستنی ژیانی ئه‌مریكییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا.