Zana Natık Kerem
03 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2017
كابول ــ AA
لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەكانی ئەفغانستان لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، ٢٧ چەكداری داعش كوژران.
لە بەیاننامەیەكدا كە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ویلایەتی نەنگەرهار رۆژهەڵاتی ئەفغانستان بڵاوی كردووەتەوە ئاماژە بەوە دراوە كە هێزەكانی ئەفغانستان بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی، ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی داعش لە ناوچەكانی، داشدێڵ، عەبدولخەلیل و تانغی سەر شارۆچكەی ئەجین لە ویلایەتی نەنگەرهار ئەنجام دا.
بەپێی بەیاننامەكە، لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٢٧ چەكداری رێكخراوی داعش كوژران و هەروەها ژمارەیەك حەشارگەی چەك و تەقەمەنی رێكخراوەكەش خاپوور کران.