Sayed Khodaiberdi Sadat
18 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2021
کابول - AA
لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی جۆری Mi-17 لە ویلایەتی مەیدان وەردەک ناوەڕاستی ئەفغانستان، چوار ئەندامی تیمی هێلیکۆپتەرەکە و پێنج کارمەندی ئاسایش گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان لە رایگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوداوە کە لە شارۆچکەی بەهسود، هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی جۆری Mi-17ی سەربە هێزەکانی ئاسمانیی ئەفغانستان کەوتووەتەخوارەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە رووداوەکەدا، چوار ئەندامی تیمی هێلیکۆپتەرەکە و پێنج کارمەندی ئاسایش گیانیان لەدەستداوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.