Muhammet Ali Kemal
20 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2016
گوتەبێژی پۆلیسی نانگارهار، حەزرەت حوسەین ماشرەکیڤاڵ لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد چوار ئەندامی رێکخراوەکەیان دەستگیر کردووە کە لە هەوڵی دۆزینەوەی ئەندامی نوێ بوون بۆ رێکخراوەکەیان.
ماشرەکیڤاڵ باسی لەوەشکرد ئەو ئەندامە دەستگیرکراوانەی داعش لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا دەیان شەڕخوازیان رەوانەی ریزەکانی رێکخراوەکە کردووە و هاوکات پشتیوانی لۆجستیکییان بۆ داعش دابین کردووە.
ماوەی سێ مانگە چالاکییەکانی داعش لە شاری نانگارهار رووی لە زیادبوونی بەرچاو کردووە و لە هەریەک لە شارۆچکەکانی ئاچین، هەوا، باتێ کۆت و کۆت لە پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی ئەفغان و چەکدارانی داعشدا، سەدان چەکداری داعش کوژراون.