Hakan Çopur
15 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2020
واشنتۆن ــ AA
وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا "پنتاگۆن" رایگەیاند كە یەکەیەکی نوێی لەژێر ناوی (UAP) بە ئامانجی لێكۆڵینەوە لە هەڕەشە ئاسمانییەكان پێكهێناوە.
لە راگەیەندراوێكدا كە لە لایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریكاوە بڵاوكراوەتەوە تیایدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەو یەكە نوێیە كە لە ٤ی ئەم مانگە پێكهێندراوە، لە لایەن جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریكاوە، دەیڤید نۆركڤیست پەسەندكراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو كە یەكە نوێیەكە ئەركەكەی لەژێر سەرپەرشتیی راوێژكاریی بەرگریی و هەواڵگریی پنتاگۆن جێبەجێ دەكات.
راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا روونیكردووەتەوە كە یەكە نوێیەكە، ئەركەكەی تایبەت دەبێت بە لێكۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی هەڕەشە ئاسمانییەكان.