Kasım İleri
27 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2019
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئارامكۆ ٢٠٠ سه‌رباز ره‌وانه‌ی سعوودیه ده‌كات، له‌گه‌ڵ پاتریه‌كی به‌رگری ئاسمانیی پاتریۆت و، چوار سیستمی راداری كورت مه‌ودا.
گوته‌بێژی پنتاگۆن، جۆناسان هۆفمان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه رایگه‌یاند:''له‌ژێر رۆشنایی دوواین هێرش بۆ سه‌ر سعوودیه و له‌سه‌ر داوای ئه‌وان وه‌زیر ئێسپه‌ر رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا ئه‌م پێداویستیانه ره‌وانه شانشین ده‌كات: پاتریه‌كی پاتریۆت، چوار رادار له جۆری "سنتینل" له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی ٢٠٠ سه‌رباز''.
هۆفمان باسی له‌وه كرد كه ئه‌و گواستنه‌وه‌یه هاوكاری گرنگ ده‌بێت بۆ توانای به‌رگری مووشه‌كی و ئاسمانیی له پاراستنی ژێرخانی سه‌ربازیی و مه‌ده‌نی سعوودیه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی پنتاگۆن باسی له‌وه كرد كه وه‌زیر ره‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی هێزی زیاده و، رایگه‌یاند: ''هه‌روه‌ها وه‌زیر ره‌زامه‌ندی نیشانداوه بۆ ئاماده‌بوونی هێزی زیاده تا ئاماده بن بۆ فه‌رمانی ناردن. له كاتێكدا هیچ بڕیارێك نییه له باره‌ی ره‌وانه‌كردنی ئه‌وانه‌وه، ئه‌و هێزانه ره‌وشی ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن. ئه‌و هێزه زیاده‌یه پێكهاتووه له دوو پاتری پاتریۆت و وێستگه‌یه‌كی سیستمی به‌رگری به‌رز مه‌ودای باڵا (THAAD) ''.
هه‌روه‌ها هۆفمان باسی له‌وه كرد كه ئه‌و هه‌نگاوانه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا په‌یوه‌سته به هاوبه‌شه‌كانییه‌وه و، رایگه‌یاند: ''وڵاتانی دیكه‌ش باسیان له‌و كاره‌ساتانه كرد كه ئێران دروستی كردووه و، داوا له‌وانیش ده‌كه‌ین بۆ پشتیوانی كرد له به‌رگری سعوودیه پشتیوانی له هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تيیه‌كان بكه‌ن''.