Hemın Othman Mohammed
08 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2016
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مارك تۆنه‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی توركیا له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا دژ به داعش ده‌ستیپێكردووه، به‌رژه‌وه‌ندیی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیای تێدایه، له‌رووی دوورخستنه‌وه‌ی داعش و پاراستنی سنووره‌كانی.
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا، مارک تۆنه‌ر وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایه‌وه سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و هه‌ڵویستی رووسیا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به سكاڵای ژمارەیەک ده‌زگای راگه‌یاندن له‌باره‌ی ره‌هه‌ند و چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، تۆنه‌ر ئاشکرایکرد كه هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمان دژ به داعش، له زه‌مینه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات.
تۆنه‌ر باسی له‌وه‌كرد كه توركیا به‌هه‌مان نیگه‌رانیی ئەمنییەوە ده‌ستی به جووڵه كردووه و گوتی: "دوورخستنه‌وه‌ی داعش و پاراستنی سنووره‌كانی، به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیای تێدایه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژەی بەوەشکرد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، له‌باره‌ی سووریاوه به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كردووه.
سه‌باره‌ت به‌و راگه‌یاندنه‌ی له‌لایه‌ن رووسیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا باس له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو وه‌زیره كراوه له رۆژانی 8-9ی ئه‌یلولدا له جنێڤ، تۆنه‌ر گوتی: "هێشتا گه‌شتێكی له‌و شێوه‌یه‌ی كیری له ئارادا نییه كه یه‌كلایی بووبێته‌وه".
هاوكات مارک تۆنه‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو هێشتا كاری له پێشینه‌ی ئه‌مریكا و گرووپی پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی لە سووریا، یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریایه، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته مه‌ترسیی هاوشێوەی داعش له‌ناو ببرێت.