Muhammed Bilal Kenasari,Mohammed Baqi Hussein
03 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2018
واشنتۆن - AA
ته‌رمی سیناتۆری كۆماری، جۆن مهکكین له گۆڕستانی ئاكادیمیای جه‌نگیی ده‌ریایی ئه‌مریكا له نزیك واشنتۆن به‌خاك سپێردرا.
دوای كۆچی دوایی جۆن مهكکین، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له ویلایه‌ته جیاجیاكانی ئه‌مریكا مه‌راسیمی پرسه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌ده‌برێت و دواجار له گۆڕستانی ئاكادیمیای جه‌نگیی ده‌ریایی ئه‌مریكا له ماریلاند به‌خاك سپێردرا.
سه‌دان كه‌س كه له مه‌راسیمی به‌خاك سپاردنهكهدا له گۆڕستانه‌كه كۆبووبوونه‌وه، رێزیان بۆ مهكکین نیشاندا.
رۆژی شه‌ممه له واشنتۆنی پایته‌خت، رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه بۆ جۆن مهکكین رێكخرابوو.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له سه‌رۆکی پێشوو، باراك ئۆباما و سه‌رۆکی پێشووتر جۆرج ده‌بلیو بوش گوته‌یان پێشكه‌شكرد.
هاوكات سه‌دان ئه‌ندامی كۆنگرێس و حكوومه‌ت له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌شداربوون.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی جۆن مهکكین بانگهێشتی رێوڕه‌سمه‌كه نه‌كرابوو.