Kasım İleri
06 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2022
واشنتۆن - AA
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، مارک میللی رایگەیاند لە رێگەی جێگیرکردنی ھێزی ئەمریکا لە ئۆکراینا نەبێـت ناتوانرێت رێگریی لە جەنگی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا بکرێت.
مارک میللی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڵۆید ئۆستن لە دانیشتنێکی تایبەت بە بوودجەی بەرگریی ساڵی ٢٠٢٣ لە لیژنەی ھێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ھەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکانی رۆژەڤ کرد.
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا گوتی: "لە ماوەی ٤٢ ساڵی خزمەتی سەربازیمدا، گەواھیداری گەورەتریت ھەڕشە بۆسەر ئاشتی و ئاسایشی ئەورووپا و جیھان دەبین. داگیرکاریی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا، تەنھا ھەڕەشە لە ئاشتی و سەقامگیریی ئەورووپا ناکات بەڵکو ھەڕەشەی لە لەناوبردنی ئاشتی و سەقامگیریی جیھانیش دەکات".
مارک میللی لە وەڵامی پرسیاری؛ بۆچی ھەڕشەی سزاکانی ئیدارەی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا بۆ رێگرتن لە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە جەنگی ئۆکراینا شکستیھێناوە؟ گوتی، پوتین ماوەیەکی دوورودرێژە ئامانجی داگیرکردنی ئۆکراینای ھەیە و ئەم ئامانجەشی جگە لە ناردنی ھێزەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا بە ھیچ شێوەیەکی دیکە رێگری لێناکرێت.
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، گوتیشیی: "بۆ رێگەگرتنی پوتین لە داگیرکردنی ئۆکراینا دەبوو ھێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتەدا جێگیر کردبا. لەو بڕوایەدام کە ئەمە مەترسی ھەڵگیرسانی شەڕی لەگەڵ رووسیا لێدەکەوێتەوە و ئامۆژگاری ئەمەش ناکەم".