Mücahit Oktay
02 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2022
نیویۆرک – AA
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رایگەیاند شەش کۆمپانیایان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بازرگانی نێودەوڵەتیی بە نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاییهکانی ئێران دیاریکردووە.
لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە:
"ئەمریکا، شەش رێکخراو بۆ ئاسانکردنی بەدواداچوونی مامەڵە نایاساییەکانی ئێران لە نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاییهکان کە سەرچاوەیەکی داهاتی گرنگە بۆ حکوومەتی ئێران، دیاری دەکات".
وەزارەتەکە، ئەوەی راگەیاند کە کۆمپانیای "Pioneer PTE LTD" کە ئیدارەی کەشتیی تانکەری گواستنەوەی گازی شل دەکات وەکو بەڕێوەبەری بازرگانیی کەشتییەک کە بەرهەمە پترۆکیمیاییهکانی ئێران دەگوازێتەوە دەستنیشان کردووە.
وەزارەتەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە جگە لەوە کۆمپانیای " Golden Warrior Shipping Co. Ltd" کە لە بواری نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران کاردەکات بۆ " پێشكەشكردنی پاڵپشتی لۆجستی بۆ بازرگانی نەوتی ئێران" دەستنیشان کردووە.
لە راگەیەندروەکەدا ئەوەش هاتوو:
"ئەمریکا، راستگۆیانە بووە لە گرتنەبەری رێگایەکی دیپلۆماسی بە ئامانج بۆ دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی هەردوولا بۆ جێبەجێ کردنی تەواوی ریککەوتنی ئەتۆمی. تاکو ئێران ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ جێبەجێکردنی تەواوەتیی رێککەوتنی ئەتۆمی، بەردەوام دەبین لە بەکارهێنانی دەسەڵاتی سزادان لە دژی هەناردەکردنی نەوت، بەرهەمە نەوتییەکان و بەرهەمە پترۆکیمیاییهکانی ئێران".