Muhammet Nazım Taşcı
02 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2022
ئیسلام ئاباد – AA
لە پاکستان، ماوەی شەش کاتژمێرە هەواڵ سەبارەت بە هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی کە شەش ئەندامی سوپای هەڵگرتووە و فەریق سەرفراز عەلی-ش لە نێویاندایە، نازانرێت.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سوپای پاکستانەوە بڵاوکراوەتەوە، گرووپێک لە کارمەندی سەربازیی بە مەبەستی چاودێری کردنی کارەکانی هاوکاری لەو ناوچانەی هەرێمی بەلوجستان کە لافاو تێدا روویداوە، بە هێلیکۆپتەر سەردانی ناوچەکەیان کردووە.
لە دوای ئەنجامدانی کارەکان سەربازەکان کە ژمارەیان شەش کەس بووە و فەریق سەرفراز عەلی-ش لە نێویاندابووە بە هێلیکۆپتەرێک بەرەو کاراچی بەڕیکەوتوون.
سوپا، دوای ئەوەی شەش کاتژمێر بەسەر هەڵسانی هێلیکۆپتەرەکە لە بەلوجستانەوە تێدەپەڕێت، هیچ هەواڵیک دەربارەیەوە نازانن و ئێستاش دەستیان بە کاری گەڕان و رزگار کردن کردووە.
سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شاهباز شەریف لە پەیامێکیدا لە رێگەی تویتەر ونبوونی هێلیکۆپتەرەکەی بە "مایەی نیگەرانی" ناوبردووە.