Irmak Akcan
09 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرۆکی ئەمریکا، کامالا هاریس سەرکۆنەی هێرشەکانی حەماسی کرد بۆ سەر ئیسرائیل و پێداگریی وڵاتەکەی بۆ پێشکەش کردنی پشتیوانی پێویست بۆ ئاسایشی تەل ئەبیب دووپات کردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆشکی سپی ئەمریکا، هاریس پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری ئیسرائیل، ئیسحاق هێرزۆگ ئەنجام داوە.
لەو پەیوەندیيە تەلەفۆنیيەدا، هاریس بەناوی خۆی و هاوسەرەکەیەوە شیفای بەپەلەی بۆ هەموو ئەو کەسانە خواست کە کەوتوونەتە بەر کاریگەریی هێرشەکانی حەماس و پرسە و سەرەخۆشی گەیاند بۆ ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە.
کامالا هاریس سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە بە "تۆقێنەر و بێ هاوتا" ناوزەندی کرد و ڕایگەیاند: "ئەم جۆرە هێرشە تیرۆریستییانە هەرگیز بیانوویەکیان نییە".
هاریس پشتیوانی پتەوی ئەمریکای بۆ ئاسایشی ئیسرائیل دووپاتکردەوە و، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە وڵاتەکەی پێداگرە لەسەر دەستەبەرکردنی پشتیوانی پێویست بۆ ئیسرائیل.