Ecem Şahinli Ögüç
11 ئەیلوول 2025•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2025
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕەزامەندی نیشاندا بە فرۆشتنی مووشەکی مەودا مامناوەند بە فینلەندا بە بەهای ١،٠٧ ملیار دۆلار.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن ئاژانسی هاریکاری ئاسایشی بەرگریی سەربە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندی نیشانداوە بە بەهای ١،٠٧ ملیار دۆلار مووشەکی پێشکەوتووی مەودا مامناوەندی ئاسمانی "AIM-120D-3" و کەرەستە پەیوەندیدارەکانی بە فینلەندا بفرۆشێت.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە ئەم فرۆشتنە توانای بەرگریی فینلەندا لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێستا و داهاتوو و ئاسایشی وڵاتەکە زیاد دەکات، ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئەمە هاوسەنگی سەربازیی بنەڕەتی لە ناوچەکەدا ناگۆڕێت.