Emel Öz Gözellik,Ramal Abdullah Mahmood
22 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌و ئاگره‌ی له باكووری ویلایه‌تی كالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ئه‌مریكا كه‌وتۆته‌وه و هێشتا نه‌تواندراوه دابمركێندرێته‌وه كه به گه‌وره‌ترین ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دارستان له مێژووی ویلایه‌ته‌كه داده‌ندرێت گه‌یشته ٨٣ كه‌س.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی بوتی، كۆری هۆنیا رایگه‌یاند كه ده‌ستیان راگه‌یشتووه به ته‌رمی دوو كه‌سی دیكه‌یش به‌مجۆره‌ش ژماره‌ی قوربانیان گه‌یشتۆته ٨٣ كه‌س. به هۆی بارانبارینیشه‌وه كاره‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن دواكه‌وتوون.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌واڵی نزیكه‌ی ٦٠٠ كه‌س نازانن و زیاتر له ١٣ هه‌زار و ٥٠٠ ماڵیش سووتاون.
ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه كه له هەشتی تشرینی دووه‌مه‌وه ده‌ستیپێكردووه وه‌ك كوشنده‌ترین ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌كه له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.