Mücahit Oktay,Abdullah Abdulmanaf Shukur
14 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2020
نيويۆرك - AA
لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٤١٢ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٩٨ ھەزار و ٥٦٢ کەس.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیھاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیھاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٤١٢ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٩٨ ھەزار و ٥٦٢ کەس.
لەڕووی ژمارەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانیشەوە، ویلایەتی نیویۆرک بە ٣٣ ھەزار و ١١٦ حاڵەت لە ریزبەندی یەکەمی سەرجەم ویلایەتەکاندایە.