Zana Natık Kerem
02 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2023
ھەولێر – AA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆدەبێتەوە و لە میانیدا دوایین پێشھاتەکانی رەوشی عێراق تاوتوێ دەکات.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ، کاتژمێر١٨:٠٠ بە کاتی بەغدا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشھاتەکانی رەوشی عێراق، کۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەیشداوە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جینین ھێنیس پلاسخارت بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکات.
ئەوەیش خراوەتەڕوو، جینین ھێنیس پلاسخارت لە میانی کۆبوونەوەکەدا، راپۆرتێک پێشکەش دەکات کە تیایدا باس لە دوایین پێشھاتەکانی رەوشی عێراق، هەروەها کار و چالاکییەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات.