Selen Valente Rasquinho,Baybars Can
23 ئەیلوول 2025•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2025
برۆکسل ــ AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا، ئەنتۆنیۆ کۆستا ڕایگەیاند تورکیا ھاوبەشێکی گرنگە بۆ بەدیھێنانی ئاشتی لە ئۆکراینا.
ئەنتۆنیۆ کۆستا دوای دیداری لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە لە میانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری پرسی فەڵەستین و ڕێگەچارەی دوو دەوڵەتی" لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو، لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نووسیوویەتی: " تورکیا بە بەشداریکردن لە ھەوڵەکانی ھاوپەیمانی ئارەزوومەندانە، بووەتە ھاوبەشێکی گرنگ لە پاڵپشتیکردنی ئۆکراینا".
ڕاشیگەیاندووە: "ئێمە بەردەوام دەبین لە پێکەوەکارکردن لە پێناو ئاشتییەکی دادپەروەرانە و ھەمیشەیی لە ئۆکراینا".
"ھاوپەیمانی ئارەزوومەندانە"، ھاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتییە کە لە مانگی ئاداری ڕابردوودا لە لەندەن پێکھێنراوە، بە ئامانجی بەھێزکردنی ئاشتی لە ئۆکرانیا.