Mustafa Deveci
24 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2023
تەل ئەبیب - AA
ئەو ١٣ دیلە ئیسرائیلییەی حەماس لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیل ئازادی کردن، گەیشتنە ئیسرائیل.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ١٣ دیلە ئیسرائیلییەکە لە میسرەوە و لە ڕێگەی دەروازەی سنووری کەرەم شالۆمەوە هاتنە ناو وڵاتەوە.
دیلەکان کە بە پاس لە میسرەوە گەیەندرانە ئیسرائیل، دواتر بە هێلیکۆپتەر دەبرێن بۆ دوو نەخۆشخانەی نزیک تەل ئەبیب.
پاش پشکنینی تەندروستیی دیلە ئازادکراوەکان لە نەخۆشخانە، چاوەڕوان دەکرێت دیلەکان بە ئەندامانی خێزانەکانیان شاد ببنەوە.