لۆس ئه‌نجلۆس
كۆمپانیای (وارنه‌ر بره‌س) بۆ یه‌كه‌مجار له‌فیلمێكدا هه‌ردوو كه‌سێتی باتمان و سوپه‌رمان پێكه‌وه رۆڵ ده‌بینن.
له فیلمه‌كه‌دا هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند (بین ئافلیك و هێنری كاڤیڵ) رۆڵه‌كان به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن، پێشتر هونه‌رمه‌ندی به‌ریتانی (هێنری كاڤیڵ) له دوا به‌شی زنجیره فیلمه‌كه‌ی سوپه‌رمان به‌ناوی (مان ئۆف ستیل)دا رۆڵی سه‌ره‌كیی بینیوه.
وا بڕیاره فیلمه‌كه له‌ساڵی 2014 كاری ده‌رهێنانی بۆ بكرێ و له 17ی ته‌مموزی 2015 له سینه‌ماكان نیشان بدرێت.