تاران
جێگری سوپاسالاری ئێران (مه‌سعود جه‌زائیری) هۆشداریی دایه كۆشكی سپیی له‌باره‌ی پرسی سوریا‌و گوتی " ئه‌مریكا به چاكی ده‌زانێ هێلی سوور كامه‌یه له سوریا. به به‌زاندنی ئه‌و هێلانه مه‌ترسیی زۆر گه‌وره بۆ كۆشكی سپی دروست ده‌كات".
جه‌زائیری هه‌روه‌ها ئه‌مریكای تاوانباركرد به پشتیوانیكردنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا‌و گوتی" تیرۆریسته‌كانی سوریا هه‌موویان به‌رهه‌می ئه‌مریكان" ئێرانیش وه‌كو سوریا هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته به‌تیرۆریست ده‌ناسێ.
جێگری سوپاسالاری ئێران، میدیاكانی رۆژئاوای به "بوختیانچی و چه‌واشه‌كار" ناوبرد‌و جه‌ختیكرده‌وه ئه‌مریكا و ئیسڕائیل بوونه‌ته مایه‌ی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه بۆ چه‌ندین وڵات، بۆیه پێویسته خه‌ڵكی سوریا تۆڵه له ئاگرخۆشكهرهكانی جه‌نگ بكه‌نه‌وه. مه‌سعود جه‌زائیری وایگوت.